AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١ ١٨:٠٣

ویتکاف: پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران بووە

ویتکاف: پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران بووە

دانوستانکاری باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن و تاران لە هەلومەرجی ئێستادا خەریکی دانوستان نین، بەڵام پەیوەندیگەلێک لە نێوان دوو وڵاتدا بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ستیڤ ویتکاف دانوستانکاری باڵای ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ "سی‌ئێن‌بی‌سی" ڕایگەیاند: ئێمە لە ئێستادا خەریکی دانوستان لەگەڵ ئێران نین، بەڵام پەیوەندیگەلێکمان لەگەڵ تاران بووە.

شایانی باسە، پێشتر ئاکسیوس ئیدعای کردبوو کە ویتکاف و سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە حەوتەکانی ڕابردووەوە پێکەوە پەیوەندییان بووە.

News ID 58381

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha